شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی له پارێزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، كه به‌پێی مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆری پێشوه‌خته، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوكی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، توانیان دوو تیرۆریستی داعش له قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌ی ریاز له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیركراون، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌شی لێكۆڵینه‌وه كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP