دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕووداوی کوشتن ڕادەگەیەنێت

کوردستان
20:16 - 2024-02-21

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی (گوڵان)لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی ( ی، ع، م )دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.
ڕووداوەکە لەشەوی ٢٠٢٤/١/٢٨ دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٥)ساڵ بەناوی ( ع ، أ ) دەستڕێژی گولەی لێکرا، دوای گەیاندنی

بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات،هێزەکانی ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (٤٨)کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی نا بەتاوانەکەیدا، بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە.

لەئێستادا بەماددەی (٤٠٦)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP