جارێكی‌تر رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ستگیركرایه‌وه.
رێكخراوی په‌یامنێران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات:" ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵكوتانه سه‌ریان له‌پارێزگای دهۆك زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و پێمان ده‌ڵێت گیان و ژیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو نییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی یه‌كناگرێته‌وه".
هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:" داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین ، ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان به‌بێ مۆڵه‌تی دادوه‌ر بوه‌ستێنن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP