دوابه‌دوای ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین له 5 و 6 و 7 ی ئازاری 1991 و ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی راپه‌ڕینیان لێ ئه‌نجامدرا له‌ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عسی روخاو خه‌ڵكی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی تری كوردستانیش راپه‌ڕین.
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی 8ی ئازاری ساڵی 1991 ی خه‌ڵكی ئازا‌و چاونه‌ترس و خوێن گه‌رمی شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ وهه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت و دوكان و ئۆردوگاكانی زه‌ڕایه‌ن و سمود و نه‌سڕ و باریكه و پیره‌مه‌گرون و ئه‌ڵڵایی به‌سه‌ر رژێمی له‌ناوچووی به‌عسدا.
له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌وه رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان سلێمانی و كه‌ركووك وبه‌عقووبه كۆنترۆڵ كرا.
ھەر لەو رۆژەدا سەرجەم رەبایەکانی سەر مامەندە و قەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و خۆیان ڕادەستی خەڵک و ھێزەکانی یەکێتی کرد.
لە لایەکی تریشەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە توانیان قەڵای سووسێ کە سەربازگەیەکی رژێمی بەعس بوو دەستی بەسەردا بگرن و لە دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەرەو بەنداوی دوکان چوون و تاوەکو ئێوارەی ٨ی ئادار قەزای دوکان و دەوروبەری بە تەواوەتی رزگار کران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP