كارتی نیشتمانیی ده‌كرێت به‌ ره‌نگاو ره‌نگ

عێراق
12:53 - 2024-02-24



بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی كارتی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانیی".

عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" تائێستا زیاتر لە 36 ملیۆن و 714 هەزار هاووڵاتی خاوەنی كارتی نیشتمانیین، نزیكەی هەشت ملیۆنش ماون كارتی نیشتمانیان بۆ چاپ بكرێت"

باسی له‌وه‌شكرد: "لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس ئه‌و كارتەیان بۆ دەرهێنراوە و تەنیا لە 24 سه‌عاتی رابردوودا 42 هەزار و 704 کارتی نوێ لە تەواوی عێراقدا بۆ هاووڵاتییان چاپکراوە".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: "پلانێكی تری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP