بازرگانێك: ئیداره‌ی هه‌ولێر رێگریی له‌ بازرگانانی سلێمانی ده‌كات

ئابوری
15:58 - 2024-02-26

ئیدارەی هەولێر رێگە بە بازرگانان نادات ژمارەیەكی زۆر له‌ جۆره‌كانی شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پارێزگای هەولێر بگوازنەوەو بەپێی لیستێك، ئیدارەی هەولێر رێگەنادات بازرگانان 15 جۆر شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پارێزگای هەولێر بگوازنەوە، كە لەناویاندا مریشك و خورماو دەرمانی كشتوكاڵی ڤێتێرنەری و كەرەستەی سەرەتایی كۆنكرێت هەن.

كازیوە كاوە ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "بازگەكانی هەولێر رێگەنادەن بازرگانانی سلێمانی كاڵای كۆمپانیا و كارگە خۆماڵەییەكانیان بۆ هەولێر بگوازنەوە، لە كاتێكدا ئەو كۆمپانیاو كارگانە بەڕەسمی لە هەولێرەوە مۆڵەتیان پێدراوە".

 كازیوە كاوە دەڵێت:" وەك ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، نیگەرانی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاو كارگەكانی شارەكەمان گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و داوامانكردووە كۆتایی بەو رێگریانە بهێندرێت، چونكە بازرگانان و خاوەن كارگەكانمان نیشتمانیین و هیچ جیاوازییەك لەنێوان بازرگانانی هەولێرو سلێمانیدا نابینین".

زیاتر لە شەش مانگە لەلایەن ئیدارەی هەولێرەوە رێگری زۆر بۆ بازرگانانی سنووری پارێزگای سلێمانی دروستدەكرێت و رێگەنادرێت بازرگانان كاڵاكانیان لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر بگوازنەوە، ئەندامەكەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش وتی: "لە دوو مانگی رابردوودا رێگرییەكان زیاتر بوون و پێویستە كۆتایی بە رێگرییەكان بهێندرێت."

لەگەڵ ئەو رەفتارە نایاساییەدا كە لەهەولێرەوە بەرامبەر بازرگانان دەكرێت هێشتا بەشێك لە میدیاكانی هەولێر هەڵمەتێكی چەواشەكاریسان دژی ئیدارەی سلێمانی دەستپێكردووە كە گوایە رێگەنادرێت هەندێك كاڵا لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی بگوازرێنەوە، بەڵام PUKMEDIA ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیكه‌وتووە، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە راستەو ئیدارەی هەولێر رێگە بەگواستنەوەی ژمارەیەك كاڵاو شتومەك و خۆراك لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر نادات، كە ئەمەش ناوی كاڵاو خۆراكە رێگەپێنەدراوەكانن:

 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP