دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر ڕاگرتنی كاركردن به‌یاسای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێم بۆ حه‌وتی نیسان دواخست.
ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دژه‌تیرۆر CTGـی كۆبووه‌وه كه تیایدا داوای ناده‌ستورییبوونی كاركردن به‌یاسای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره ٣ـی ساڵی ٢٠٠٦ـی هه‌رێم ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌یاساكه كۆتایی هاتووه، داواشیكردووه ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی یاساكه‌دا له‌دژی ده‌ركراون هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگاكه سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌كی نیسان دواخست كه تیایدا داواكراوه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ١٣ـی مانگی رابردووی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP