دڵنیایی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌درێت

عێراق
16:51 - 2024-07-24

 
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕشه‌و مه‌ترسیی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌واو ده‌نگۆی ئه‌گه‌ر په‌لاماریی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر پارێزگاكه‌، دڵنیایی ده‌دات كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پارێزگاكه‌ نیه‌و هه‌ر مه‌ترسییه‌كش هه‌بێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان.
 
محەمەد جاسم کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای نەینەواو سەرۆکی لێژنەی ئەمنی و ئاسایش لە ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا له‌ کۆنگرەی رۆژنامەوانیی تایبه‌ت به‌ ده‌نگۆی په‌لاماری تیرۆرستانی داعش و بوونی ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌سه‌ر سنووری سوریا ـ عێراق، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ سنووره‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراو و كۆنترۆڵ كراوه‌. 

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌:" لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆیان لەگەڵ پاریزگای نەینەواو سه‌رجه‌م دامودەزگاکانی ئەمنییه‌كانی پاریزگاکە، جەختكراوه‌ته‌وه‌ لە پاراستنی ئەمنیەت و سەر ومالی خەلكی شارەکە، بەتایبەتی دانیشتووانی سەر سنوورەکان"

محەمەد جاسم کاکەیی، ته‌واوی هاووڵاتییانی نەینەواو ده‌وروبه‌ری دڵنیاکردەوە کە هیچ مەترسییەك لەسەر پارێزگاكه‌ نیەو له‌ ئه‌گه‌ری هەر مەترسییەكش هیزە ئەمنیەکانی پاریزگاو سوپای عیراق لەسەر سنوور لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر روبەروبونەوەیەک".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP