هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ هەرێم قەدەغە دەكرێت

کوردستان
14:00 - 2021-02-24

ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ كۆبونەوە، بە پێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبونەوەكە، جەختكراوەتەوە لەسەر قەدەغەكردنی هێنانی مریشكی هاوردەو بەستوو بەهەموو شێوەیەك لەتەواوی دەروازەكانی هەرێم، هەروەها هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەكان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

هاوكات بڕیاردرا بە ڕاگرتن و قەدەغەكردنی پارچەكانی مریشكی هاوردەكراو، لەبری ئەوە خاوەنی سەربڕخانەكانی كوردستان ڕاسپێردران ئامادەكاری بكەن بۆ پركردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانییەكان.

هەر بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریییەكان و سەربڕخانەكانی هەرێم، لە هەفتەی داهاتووەوە هەڵمەتێكی ڕاگەیاندن بۆ ناساندنی ستیكەر و باركۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەكانی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP