ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت

ئابوری
16:56 - 2024-03-13


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاردراوە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بە کوردسات نیوزی راگەیاندووه‌:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاردراوە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاکو بەغداد مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت".

راشیگەیاندووه‌:" لە رۆژانی داھاتوودا وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغداد."

رۆژی ١٢ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، داوایان لە عێراق کردبوو بەبێ جیاوازی تەواوی موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام عێراق تەنھا بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە کە دەکاتە رێژەی تەنھا ٥٩٪ی مووچە و ٤١٪ی مووچەخۆران بێبەشکراون.

دەشڵێت، کورتھێنانی موچە بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ٣٩٠ ملیار دینارە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP