فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حوسییه‌كان چوار مووشه‌كی بالیستییان ئاڕاسته‌ی كه‌شتییه‌كی بازرگانی چینی كردووه و زیانی به‌ركه‌وتووه و ئاگر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، هێزه‌كانیان له ئاسمانی ده‌ریای سوور رووبه‌ڕووی شه‌ش درۆنی حوسییه‌كان بوونه‌ته‌وه، توانیوویانه پێنجیان بخه‌نه خواره‌وه، به‌ڵام درۆنی شه‌شه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه مه‌ترسین له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و رێڕه‌وی بازرگانی ده‌ریایی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP