سه‌باح شێخ حه‌بیب سەبارەت بە بابەتی مولحەق وخۆبەخشەکانی شاری کەرکوک داواکارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سودانی ده‌كات.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ل محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، پەرلەمانتار سه‌باح شێخ حبیب ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عێراق بابەتی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر ناوەند خسته‌ڕوو ، هه‌روه‌ها پرسی مامۆستایانی مولحەق و مامۆستاخۆبەخشەکانی شاری کەرکوک تاوتوێكرا و شێخ سه‌باح داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانكرد كه چوار هه‌زار پلەی وەزیفی دابین بکات بۆ بەشی خوێندنی کوردی له کەرکوک.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP