ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم به‌ مه‌رجی بنه‌جێكردنییه‌تی

ئابوری
18:45 - 2024-03-25



ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدراڵی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بنه‌جێكردن(توگین)ی موچه‌كه‌ی لە بانكەكانی ناوەند كردوەتە مەرج.

مستەفا سەند مستەفا سەند ئه‌ندامی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كێشه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: "بڕیاڕەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نیشتیمانیكردنی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی حكومەتی فیدڕاڵی بە دابەشكردنی بەمەرجی كردنەوەی هەژماری بانكییە لە بانكەكانی حكومەتی عێراق، بڕیارەكەش خانەنشینان و فەرمانبەران و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە". 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" لێكدانه‌وه‌ی یاسایی بۆ بڕیاری دادگا بریتییه‌ له‌ دابینكردنی موچە بەمەرجی بنه‌جێكردن، مەرجداریش نییە بە رادەستكردنی داهاتە نەوتییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان.

مستەفا سەند هۆشدارییشی داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق له‌وه‌ی كه‌ "ئاگاداری مەترسیی خه‌رجكردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بن لە خەزێنەی گشتیی، چونكه‌ به‌هۆی كورتهێنان و كەمیی نەختینەی دارایی پێده‌چێت كێشەی گەورە بۆ بەغدا دروستبكات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP