كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر ئاساییه‌و له 15% تێنهپهڕاندهوه و ستانداردی جیهانییه و كورسیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی".
كۆمسیۆن وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌ڵامی داواكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆرو چه‌ند داوایه‌كی تر، جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسینهكهش به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته له‌نێوان %9 بۆ %15 بێت، كه‌بێگومان له هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌یه و له‌پارێزگای هه‌ولێر كه 962239 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %14 ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه، هاوكات له‌پارێزگای سلێمانی كه 1113302 ده‌نگده‌ری تێدایه ته‌نها %13 ی په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه، له‌پارێزگای دهۆكیش كه 708011 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %11 ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه"..
"له‌دوای به‌دواداچوون و پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ركه‌وت 79729 ده‌نگدر له‌پارێزگاكه هه‌ن، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه 3 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات 5 بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت"، وته‌بێژی كۆمسیۆن وایوت.
له 24 سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كرێته‌وه
جومانه غه‌لای راشیگه‌یاند: "كۆمسیۆن هاوڕایه له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پێویسته له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی كۆتایی وێستگه‌كان بڵاوبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین"، جومانه غه‌لای وایوت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نوسراوێكدا داوای له‌كۆمسیۆن كردوه، كه كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران و زیادكردنی كورسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ربكرێت، هاوكات داواشیكردووه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تا تا كۆتایی له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ژماری ده‌نگه‌كانیش هه‌ر له‌و پارێزگایه‌دا بكرێت، هه‌روه‌ها داواشیكردووه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا كۆمسیۆن بهڕەسمیی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP