سەرۆک بافڵ: بەبۆنەی جەژنی قیامە و سەری ساڵی نوێی بابلی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان دەکەم

کوردستان
22:11 - 2024-03-30

بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی، کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و ئارامیدا بەسەربەرن.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕ و پابەندیی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەمەوە، هەرێمی کوردستان لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی ئەو فرەڕەنگییە بەردەوامدەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP