(ی.ن.ك) لیستی كاندیده‌كانی خۆی به‌ڕه‌سمیی پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد.
ڕزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمیی لیستی كاندیده‌كانمان له‌سنوری هه‌ر چوار بازنه‌ی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه) پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو: كه یه‌كێتی زیاتر له‌ساڵێكه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردووه‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه به‌شداری ده‌كات.
رزگار حاجی حه‌مه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێتی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان كه‌سانێكی زۆر به‌هێزو به‌تواناو خاوه‌ن پسپۆڕ‌ی و ئه‌زموون و خۆشه‌ویست له‌ناو خه‌ڵكدا له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه كاندید ده‌كات ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ده‌نگده‌ر نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌پارێزگاكه‌یان بنێرنه په‌رله‌مان و داكۆكاریانـبێت له‌په‌رله‌ماندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP