ده‌ستپاكیی بوونی گه‌نده‌ڵیی له‌ دوو پرۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات

کوردستان
22:16 - 2024-04-01



دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رایگه‌یاند كه‌:" له‌ دوو پرۆژه‌ی فراوانكردن و  نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌ ناوخۆكان له‌ سنووری كه‌ركوك كه‌ تێچوویان نزیكه‌ی 6 ملیار دینار، گه‌نده‌ڵییان ئاشكراكردووه‌."

ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"لە پرۆژەی به‌ چیمه‌منتۆكردنی شەقامی ناوخۆی قەزای داقوق كه‌ تێچووه‌كه‌ی 4 ملیارو 378و 227 ملیۆن دیناره‌، كه‌موكوڕی لە پڕۆژەکه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌"

باسی له‌وه‌شكردووه‌:" له‌ پڕۆژەی فراوانکردنی ڕێگای تازە-بەشیر كه‌ تێچووه‌كه‌ی ملیارێك و  309,098,000  ملیۆن دیناره‌، به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێنه‌كراوه‌و سه‌رپێچیكردن له‌ ئاراسته‌ی پرۆژه‌كه‌ "

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP