گروپی میوزیکی قەڵای شێروانە ڤیدیۆ کلیپ بۆ سرودێکی ئاینیی تۆمار ده‌كه‌ن

کلتور
23:59 - 2024-04-01

گروپی میوزیکی قەڵای شێروانە کلیپ بۆ سرودێکی ئاینی دەکەن

بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، لەلایەن گروپی میوزیکی قەڵای شێروانەوە لەگەرمیان ڤدیۆ کلیپ بۆ سرودێکی ئاینی دەکرێت و سرودەکە بەناوی (یا رسوللە ) پێشتر لەلایەن هونەرمەندی جیهانی بواری ئاینی سامی یوسفەوە وتراوەتەوە ئەم گروپەش دیمەنەکانی کلیپەکەیان لەسەرقەڵای شێروانەو شوێنە جیاجیاکانی گەرمیان تۆمارکردووە.

گروپی مۆسیقای قەڵای شێروانە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە ئەندامانی ئەم گروپە لە ٧ کەس پێکهاتوون و زیاترن و کار لە سەر هونەری کوردی ڕەسەن و فۆلکلۆرو مەقامات دەکەن لەزۆربەی بۆنە و چالاکیەکانی دەڤەری گەرمیان لەڕێگەی میوزیک و بەستەو مەقامەوە بەشداری دەکەن و ساڵانەش کۆنسێرتی تایبەت بە گروپەکەیان هەیە وە لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵاتیش بەشداری دەکەن



  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP