كیلیان ئێمباپێ كێشه‌ بۆ ریاڵ مه‌درید دروست ده‌كات

وەرزش
13:44 - 2024-04-02

كیلیان ئێمباپێ كێشه‌ بۆ ریاڵ مه‌درید دروست ده‌كات

ئاماده‌كردن و نوسینی – هه‌ڵوێست زوهێر 

هه‌وڵدان له‌ پێناو یانه‌كه‌ی، كۆڵنه‌دان له‌ پێناو به‌رز ڕاگرتنی ناوی یانه‌كه‌ی، پێشكه‌شكردنی ئاستێكی نمونه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، كاتێك كه‌ دێته‌ ناو یاریگاوه‌، ئیدی هه‌موو چاوه‌كان بۆ ئه‌و ده‌چن، گۆڵپارێزه‌كان دووچاری زه‌حمه‌تیه‌كی زۆر ده‌كات، كێشه‌ بۆ هێڵی به‌رگری ته‌واوی ئه‌و یانانه‌ دروست ده‌كات كاتێك رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش رۆدریگۆ سێلفا دۆ گۆسی به‌رازیلیه‌، لاوه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحی ڕه‌تكردۆته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی مێرانگی، به‌ڵام زۆرینه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی كیلیان ئێمباپێ بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌، ئه‌وا كێشه‌ بۆ رۆدریگۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵان دروست بكات و وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ له‌ یانه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری رۆیشتن له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كه‌ كراوه‌ ده‌كات، چونكه‌ هێرشبه‌ره‌ لاوه‌كه‌ نایه‌وێ‌ وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ له‌و یانه‌یه‌ بێت، وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردووش چه‌ند یانه‌یه‌ك ویستویانه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزنه‌وه‌ و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ قایل بكه‌ن، تا په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌ بكات، به‌ڵام رۆدریگۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بۆند و ئۆفه‌رانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌، رۆژنامه‌ی ئاس ئاشكرایكردوه‌: هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، لیڤه‌رپووڵ و ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سان جێرمان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه‌كه‌ گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ها پاره‌ی خه‌یاڵی و زه‌به‌لاحیان بۆ یاریزانه‌كه‌ پێشنیاركردوه‌، چه‌ندین به‌ڵێنی گه‌وره‌یان پێ داوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی یاریزانه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌میان، نه‌خێر بوه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكردۆته‌وه‌: ئیداره‌ی ماڵی شاهانه‌، پلانێكی درێژ خایه‌نیان داڕشتوه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت یاریزانی به‌هره‌مه‌ند له‌ یانه‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه‌ و تیشكی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ لاوانه‌، تا بۆ چه‌ند ساڵێك سودیان لێ ببینێت، به‌ڵام به‌شێك پێیان وایه‌، له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌وا به‌شێك له‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ جێبهێڵن، كه‌ گرنگترینیان رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێلینگهام و فران گارسیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP