سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردندایە لەوادەی خۆیدا و بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواخستنیدا نییە".
سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی دووپاتکردەوە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند: "یەکێتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 10ی6ی ئەمساڵ دا بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەو پڕۆسەیە کردووە".
ئەم وتانەی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆدا بوو لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP