یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا داكۆكیی راسته‌قینه‌ی له مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێداگربووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرسه تێكه‌ڵ به ناكۆكی و ململانێی سیاسیی لایه‌نه‌كان نه‌كرێت و له‌سه‌ر زاری بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه" ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێم هێلێ سووره"، ئه‌م پرسه‌ش به‌پێداگری یه‌كێتی له كارنامه‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه چه‌سپێندرا.
جوڵه دیپلۆماسییه‌كان سه‌رۆك بافڵ به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ربوو
بڕیاره ئه‌مڕۆ 6/4/2024 بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له‌و سه‌ردانه‌شدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و دیداری سیاسی گرنگی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد و مووچه‌خۆران و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت".
سایتی PUKMEDIA بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی:" سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیدایه بۆ زامنكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و پاراستنی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ك سوپاسكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی عیراق كه به‌ده‌نگ داواكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هاتن و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم."
پێشتریش سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌پێناوی داكۆكیكردن له‌مافه و پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم و پرسه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ته‌نیا له 5 مانگی رابردوودا 42 جووڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوخۆی هه‌رێم ئه‌نجامداوه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه ئه‌م كه‌یسه هه‌میشه له‌مه‌له‌فی سیاسی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا هه‌بووه، كه هاوته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی دیكه‌ی نیشتمانی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی PUKMEDIA، له 5 مانگی رابردوودا له 10/10/2023 تا 5/3/2024 سه‌رۆك بافڵ له به‌شێكی دیدار و چالاكییه سیاسیی و دیپلۆماسییهكانیدا له سه‌رئاستی عیراق و هه‌رێم و باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكاران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌وه لایه‌نه سیاسییه عیراقی و كوردستانییه‌كان، داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی" مووچه و بودجه و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقیش بووه".
قوباد تاڵه‌بانی لێبڕاوانه كاری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان كردوه
هاوكاتیش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم لێبڕاوانه كاری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه له‌ناویاندا چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی مووچه و بودجه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان له 27 دیدار و چالاكی حوكمڕانی و دیپلۆماسیدا كه‌یسی"چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی خستۆته‌ڕوو" كه پێداگریی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ر و داكۆكیكاری مافه ده‌ستوورییه‌كانی بودجه‌و مووچه بووه".
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونی PUKMEDIA قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم له 27 دیداری سیاسیی و دیپلۆماسی و حوكمڕانیدا له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ده‌ره‌وه و ناوخۆ له 26/4/2023 تا 3/4/2024 شه‌ڕی پاراستنی ماف و داكۆكی له‌شایسته‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم كردووه.
تیمی یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌سه‌رنگه‌ری داكۆكی بوون
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه تیمی یه‌كێتی له‌به‌غداو فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌ره‌ی راسته‌قینه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستاندا بوون و سه‌نگه‌ری داكۆكییكردنیان له مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردوه‌و له‌سه‌ر سیاسیه‌تی یه‌كێتی شه‌ڕی قووتی خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه كه "هێڵهسوورهكهی" یه‌كێتی بووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆسته‌كانی كورد و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌و پاڵپشت به‌پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، توانی باری لاری سه‌رشانی حوكمڕانی له‌م هه‌رێمدا راستبكاته‌وه.
یه‌كێتی توانی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان بخاته‌وه سه‌ر شاڕێ راسته‌كه
یه‌كێتیی نیشتمانیی به گوتاری جه‌ختكردنه‌وه له‌پێویستی شه‌فافیه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌به‌غدا و رێزگرتن له‌ده‌ستوور و رێكاره‌كانی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كه‌له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێم و عیراقدان، توانی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان بخاته‌وه سه‌ر شاڕێی گه‌یشتن به‌ئاواته ره‌واكانی؛ كه خۆی له‌سه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و خه‌باتی راسته‌قینه بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌بینێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌سیاسه‌تی راستگۆیانه‌ی خۆی، له‌رێی ددان پێدانان به‌كێشه‌كه - نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی، گه‌ڕان بۆ چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش - نه‌ك پێداگری له‌سه‌ر خواستی تاكلایه‌نه، رێگه‌پێدان به دروستبوونی كۆده‌نگی و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه - نه‌ك خۆ گۆشه‌گیركردن و تاكڕه‌وی، گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێگه‌یه‌كی ره‌وا بۆ به‌رگریكردن لهخواستێكی ره‌وا - نه‌ك شوێنكه‌وتنی سیاسه‌تی به‌رته‌سك، و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر - نه‌ك ته‌سعید و ئاڵۆزاندنێك كه هاووڵاتی باجه‌كه‌ی بدات، توانی ئه‌مجاره‌ش گه‌لی كوردستان له هه‌ڵدێران بپارێزێت و مافی ره‌وای مووچه‌خۆران و شایسته ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دابین بكات و بپارێزێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP