فەرمانگەی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند: بۆ دووەمین ھەفتە لەسەر یەک ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمبووەتەوە.
فەرمانگەی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند: لەھەفتەی رابردوودا ئەمریکا لە نۆ وڵاتەوە رۆژانە زیاتر لەپێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ھاوردە کردووەو بەراورد بەھەفتەی پێشووتر بڕی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوت کەمتری ھاوردەکردووە.
وتیشی: ھەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە بڕی ٩١ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە کە پێشتر بڕەکە ١٥٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP