قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراقدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە ھەموو ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی ھەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە ڕاگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە, بە ھەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد ھەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داھاتووشدا تەسلیمی ھیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت.
پیرۆزبێت یادی کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP