سبەینێ شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان
21:13 - 2024-04-10

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەور دەبێت و هەندێ جاریش بارانی بەلێزمە دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە پێشبینی کردووە ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا بێت، لەگەڵ نمەباران بە شێوەی پچڕ پچڕ.

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرماش بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی کردووە سبەینێ لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت و ساردترین ناوچەی کوردستان دەبێت، کەرکوک و گەرمیانیش بە 26 و ٢٨ پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی کوردستان دەبن.

لەبارەی رێژەی بارانبارینیشەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە ئەمڕۆ، لە کەرکووک 21.2 ملیمەتر و  لە خانەقین 31.4 ملیمەتر، لە خورماتووش 40.2 ملیمەتر بارانباریوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP