لە عێراق رێژەی قەرزی دەرەکی لەسەدا پەنجا کەمبووەتەوە

ئابوری
10:26 - 2024-04-11

حکومەتی عێراق مەرجی نوێ بۆ قەرزی دەرەکی دادەنێت ، لەمەودا وەرگرتنی قەرزی دەرەکی تەنھا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی دەبێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، سودانی ساڵی رابردوو لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ بەدواداچوون بۆ قەرزی دەرەکی بە  بەشداری نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و  راوێژکارانی ئابوری و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی ١٣ جۆر قەرزی دەرەکی ھەبوون کە بەشێکیان کێشەیان تێدا بووە و لە بودجەدا دانرابوون، لیژنەکە بڕیاریدا ئەو جۆرە قەرزانە ھەڵبوەشێنێتەوە و لەمەودوا رێگە بە ھیچ قەرزێکی دەرەکی نادرێت ئەگەر بۆ پڕۆژەی ستراتیژی بەکارنەھێنرێت.
بەپێی ئامارەکان، لەمساڵدا قەبارەی قەرزی دەرەکی لە عیراق بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا دابەزیوە و کەمبووەتەوە بۆ ٨.٩ ملیار دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP