نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئابوری
10:38 - 2024-04-11

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا بەبەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوت بەزیاتر لە 90دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی داتاکانی بازاڕی نەوتی جیهان  ئەمڕۆ پێنج شەممە ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە 86 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت وبەمەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە راورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیووە.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا و زیادکردنی سزاکانی سەر رووسیا نرخی  نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزو نزمی بەخۆوە بینیووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP