لەپێناو ڕێکخستنەوەی پێکھاتەی تیپەکەی یانەی تۆتنھام ھۆستبێری
ئینگڵیزی دەیەوێت یەکێک لە یاریزانە تازەدەرکەوتووەکانی لالیگا بگوازێتەوە و ھێڵی
پێشەوەی کەڵەشێرەکانی پێ پتەو بکات ئەمەش پاش ڕۆیشتنی ھاری کەینی ئینگلیزی لەپێکھاتەی
یانەی تۆتنھام , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویکردۆتەوە
لەسەر داوای پۆستیکۆگڵۆی راھێنەر , یانەی سپێرز ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ گواستەوەی
سێرجی ویلیامزی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیک بێلباو و ئامانجی تیپەکەی کۆگڵۆ
ئەوەیە یاریزانێکی ھاوشێوەی کەین بە ڤێرژنێکی لاوانە بگەڕێنێتەوە ھێڵی ھێرشبەری تۆتنھام
لەو پێناوەشدا دەستەی کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە
و بریار وایە لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا دەستەیەک لەئەندامانی ھونەری تۆتنھام گەشتی
ھەرێمی باسک بکەن و سەبارەت بەگواستنەوەی نیکۆڵاس ویلیامزی 21 ساڵان گفتوگۆ لەگەڵ
دەستەی کارگێڕی بێلباو بکەن و ناوبراو بەرەو ئینگڵتەرا پەلکێش بکەن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP