وەزارەتی ناوخۆ: کارتی نیشتمانی لە راییکردنی مامەڵەکاندا سەرەکی دەبێت

عێراق
15:14 - 2024-04-13

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا کارتی نیشتمانی بۆ هەموو مامەڵەیەکی هاووڵاتییان داواکراوی سەرەکی دەبێت.
نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەماهەنگییان لەگەڵ تەواوی وەزارەتەکاندا کردووە بەتایبەتی وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لەکاتی ڕاییـکردنی هەر مامەڵەیەکدا کارتی نیشتمانی زیاتر لەهەر بەڵگەنامەیەکی دیکە پشتی پێببەسترێت.
بەوتەی خەفاجی، زانیاری و داتاکانی کارتی نیشتمانی راستن و پشتبەسـتووە بەوێنەی ڕووخسار و پەنجەمۆر، ئاسانکارییش دەکات بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەبارەی هەر هاووڵاتییەکەوە، لەبەرئەوە حکومەت زیاتر سەرنجی خستووەتەسەر و بەگرنگییەوە کاری لەسەر دەکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP