یانەی جەدەی سعوی دەیەوێت کیڤن دیبرۆین بگوازێتەوە ریزەکانی

وەرزش
12:24 - 2024-04-14

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی, دەستەی کارگێڕی یانەی جەدە داواکارییەکی رەسمی پێشکەشی بە پرۆگرامی دامەزراند ن و گواستنەوەی یاریزانانی یانەکەی کردوە تاوەکو گرێبەست لە گەڵ کیڤن دی برۆینی ناوەندکاری یانەی مانچیستەر سیتی بکەن, بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئەلریازەی ئەو وڵاتە بێت بەرێوەبەری بەشی هونەری یانەکە, ئامادەی خۆی پشان داوە تاوەکو داواکارییەکانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەی جێ بەجێ بکات, ئەوانیش لەبەرامبەردا خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکیەکە دەربڕیوە و دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا یاریزانەکە بە گریبەستێکی زەبەلاح بگوازنەوە ریزی یانەکەیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP