قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

کوردستان
16:06 - 2024-04-14

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کفری، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٤ی نیسان بەڕێوەچوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی کردنەوەی زانکۆکەی لە دانیشتوانی کفری و بەڕێوبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد و دوای گوێلگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، داوای لێکردن بە هەموو توانایانەوە کار بکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆکەیەکی نمونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.

وتیشی: پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP