قردێلەی پاڵەوانبوون بەخشرایە چاپی ئەڵۆنسۆ و یانەی لیڤەرکوزن

وەرزش
12:14 - 2024-04-15


یانەی بایەرلیڤەرکوزن تەنها پێویستی بەو سێ خاڵە بوو تاکو بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەو تۆپی پێی وڵاتەکەی نەخشەی ووەرزشی لە ئەڵمانیا بگۆڕێت و وەک پاڵەوانی بۆندسلیگا خۆی نمایش بکات کە ئەمەش یەکەمجارە ڕوودەدات و ئەندازیارەکەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرە کە دوای 43 یاری لەسەر یەک ڕێگەی نەدا لیڤەر تامی شکست بکات و هەر بەو ژمارە پێوانەییەشەوە بووە پاڵەوانی خولی یانەکانی ئەڵمانیا .
بەر لەوەی بۆندس لیگا پەردە بەسەر رکابەرییەکانی دابدرێتەوە بە 7 هەفتە ، یانەی بایەرلیڤەرکوزن لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی فێردەربرێمەنی کرد و ئەو یارییەی کرد بە کەرنەفاڵی گۆڵ تۆمارکردن کاتێک بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام میوانەکەی بەڕێکرد و دواتریش شێتانە ئاهەنگیان گێڕاو چێژیان لەسەرکەوتنە مێژوویەکەیان وەرگرت ، لەو یارییەدا و دوای تێپەربوونی تەنها 25 دەقیقە فیکتۆر بۆنیفاس لە ڕیگای لێدانی سزاوە گۆڵی یەکەمی نوسیەوە ، پاشان گرانیت شاکا دووەم تیری سراواندە یانەی فێردەربرێمەن و یانەکەی زۆر نزیک کردەوە لەوەی ببن بە پاڵەوانی ئەم وەرزی بۆندس لیگا ، دواتر فلۆریان فێرتز بەتەواوی رێگاکەی بەردەم چابی ئەلۆنسۆی واڵاکرد و هیچ بەربەستێکی لەبەردەم نەهێشتەوە تاکو پاڵەوانبووینیان دوابکەوێت ئەویش دوای ئەوەی رۆڵێکی گەورەی گێڕاو هاتریکی تۆمارکرد و مژدەی پاڵەوانبوونی بە بڵندگۆیەکی گەورە بەهەموو جیهان گەیاند ، یارییەکەش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی لیڤەر کۆتای هات و دوای 120 ساڵ هێمای و شارەو قردێلەی پاڵەوانبوون بەخشرا بە یانەکەی ئەلۆنسۆ 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP