رۆژنامەیەکی ئەمریکی: تەلئەبیب چاوەڕوانی رەزامەندی واشنتنە بۆ وەڵامدانەوەى ئێران

جیهان
12:16 - 2024-04-15

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لەراپۆرتێکی شیکارییدا پێشبینی وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی بۆ هێرشەکەی ئێران خستووەتەڕوو رایگەیاندووە، کەئیسرائیل دواناکەوێت لەوەڵامدانەوەو پێدەچێت ئەمڕۆ هێرشی پێچەوانە دەستپێبکات.
دەشڵێت: لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیلدا لە تەلئەبیب، لێکدانەوە بۆ بژاردەکانی بەردەم وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کراوە بەرامبەر بەهێرشەکەی ئێران، کە بەیەکەم هێرشی راستەوخۆی ئێران دادەنرێت بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.
باسی لەوەشکردووە: ئیسرائیل لەدووڕیانێکدایە، ئەگەر وەڵامی بەهێزی هێرشەکەی ئێران بداتەوە لەناو خاکی ئێراندا، رەنگە ئەمە تۆڵەی ئێرانی بەدوادابێت، ئەگەریش وەڵام نەداتەوە، ئەوە دەبێتەهۆی ئەوەی ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشی زیاتر بێتەوە لەلایەن ئێرانەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە تەلئەبیب تەنها چاوەڕوانی رەزامەندی واشنتن بووە بۆ وەڵامدانەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە: کە هەڵوێستی واشنتن گرنگترین هۆکارە بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی ئیسرائیل و ئەگەری وەڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیل پێدەچێت بەهێرشکردنەسەر ئامانجە سەربازییەکان بێت لەناوخۆی ئێراندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP