ئەپیکور: بۆ دەسپێکردنەوەى هەناردەى نەوت دانسوتان لەگەڵ هەرێم و بەغدا دەکەین

کوردستان
09:19 - 2024-04-16

ئەپیکور لە بارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمەوە سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپیدا جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوت و کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا کردووەتەوە.
 
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، ئامادەیی خۆی دەربڕی دەستبەجێ دەست بە دانوستان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەناردەکردن لەرێگە بۆڕیی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.
 
ئەپیکۆر داوای گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتوو و رابردوودا دەکەن.
 
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت، "وەبەرهێنانی 10 ملیار دۆلاری کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور لە هەرێمی کوردستاندا خزمەت بەو ئامانجانە دەکات کە لە کۆبوونەوەکەی سودانی و بایدن جەختی لێوەکراوە".
 
هەروەها ئەپیکۆر رایدەگەیەنێت: سەرنجیان خستووەتە سەر هه‌ماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت بەزوویی دەستپێبکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP