دەباشان .. سەرۆك بافڵ پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد

کوردستان
17:33 - 2024-04-16

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خاتوو ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ئاڕاستەكردنی وڵات بەرەو سەقامگیری.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەوە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكە كە ئاشتی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP