ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخوەسانان تێدەپەڕێت

کوردستان
22:24 - 2024-04-16

رۆژی 16ی نیسان بەڕۆژی ژینگەی هەرێم دیاریكراوە، چونكە بۆ یەكەم جار بوو چەكی كوشندە بەرامبەر ناوچەی "شێخ وەسان و باڵیسان" بەكار هێنرا و ئێوارەی ١٦-٤-١٩٨٧ رژێمی روخاوی بەعس ئەو ناوچانەی كیمیا باران كرد، دۆڵی بالیسانی خۆشناوەتی یەكەمین قوربانیی چەكی كیمیاییە، ئەو كیمیابارانكردنە شەهیدبوونی  ٢٦٤ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە ٦٠٠ هاووڵاتی لێكەوتەوە، بۆیە لەیادی ئەو رۆژە ویژدان هەژێندا لەساڵی ٢٠٠٨ پەرلەمانی كوردستان بە بڕیارێك ئەو رۆژەی كرد بە رۆژی ژینگەی كوردستان.  

حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ یادی ئەو قوربانیانە و رێزگرتن لە سروشت و ژینگەی كوردستان رۆژی ١٦ی مانگی نیسانی وەك رۆژی ژینگەی كوردستان دیاریکردووە و هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا دامودەزگاكان و رێكخراوەكانی پاراستنی ژینگە لە كوردستان دەیان چالاكی بەڕێوە دەبەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP