سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین

کوردستان
14:54 - 2024-04-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە".

دەقی پەیامەکە:

سەری ساڵی نوێی ئێزدی لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەربەرن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە.

ئێمە بە پەرۆشەوە پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان، لە هەوڵەكانیشمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوامدەبین.
بەهیوای جەژنێكی خۆش، هەر شاد و سەرفرازبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP