کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات

کوردستان
20:45 - 2024-04-18

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.

 جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند: بەپێی خشتەی کارکردنی کۆمسیۆن بڕیارە رۆژی 10-5-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و رۆژی 6-6-2024 کۆتایی بێبێت.

وتیشی: ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا وادەی بانگەشە دیاریکرا، بەڵام بڕیاری کۆتایی وادەی بانگەشە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەیدات.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024، لەچەند رۆژی رابردووشدا یەکەمین پرۆسەی ئەزمونی لەسەر کاغەزی دەنگدان ئەنجامدرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP