ماوەی دوورکەوتنەوەی دی یۆنگ ئاشکرا بوو

وەرزش
17:15 - 2024-04-22

دوای ئەوەی لەیاریەکەیان بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆی لالیگا, لەدەقیقەی 52 پێکدادان لەنێوان فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و فرەنکی دی یۆنگی ھۆڵەندی روودەدات , بەو ھۆیەوە ئەستێرەکەی یانەی بلوگرانا دووچاری پێکانێکی سەخت دەبێت و راستەوخۆ یاریگا بەجێدەھێڵێت, لەنوێترین ھەواڵی بارودۆخی پێکانەکەی دی یۆنگ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە پێکانی ئەستێرە ھۆڵەندیەکە قورسە و ئەگەر ھەیە مانگ و نیوێک لەیاریگاکان دوور بکەوێتەوە , بریاریش وایە سبەی سێ شەممە دی یۆنگ دەست بکات بە وەرگرتن و ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی تاکوو بەکاتێکی کەمتر لەپێکانەکەی چاکبێتەوە , ئەمەش سەرەرای ئەوەی وەرزی ئەمساڵی لالیگا بۆ دی یۆنگ کۆتایی ھاتووە بەڵام دەستەی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا نایانەوێت بارودۆخی نەخوازراوی ئەستێرەکەیان  درێژە بکێشێت و ئامانجیان ئەوەیە بەوادەیەکی نزیک بیگەڕێننەوە سەر تەندروستی جێگیری خۆی و بەچارەسەری سروشتی پێکانەکەی چاک بکەنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP