له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، به‌كۆی ده‌نگ، ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی 2024 درا، بڕیاریشه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.
عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه، ده‌بێت پێش كۆتایی ساڵی ڕابردو راپۆرتی كۆتایی بودجه‌ی ساڵی 2023 بگه‌یشتایه‌ته په‌رله‌مان، تاوه‌كو ئه‌و زیادكردنانه‌ی به‌ده‌ستیهێناون بخرێنه ناو خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024ه‌وه.
ئاشكراشیكرد: قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 گه‌یشته 228 ترلیۆن دینار، له‌گه‌ڵ كورتهێنانی 81 ترلیۆن، بۆیه حكومه‌ت ئێستا جدییه له پێداچونه‌وه به ته‌رخانكردنی دارایی و پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌كانیان، ده‌بێت به‌راورد بكرێت به خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی ساڵی 2023 و پێدانی بودجه به هه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه پێویستیان پێیه‌تی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP