ماوریسۆ پۆچەتینۆ و چێڵسی بەڕێکەوتن جیابونەوە

وەرزش
09:06 - 2024-05-22

ماوریسۆ پۆچەتینۆى ئەرژەتینى و راهێنەرى یانەى چێڵسى ئینگلیزى ، هیچ پێگەیەکى لە یانەکە نەما و بووە قوربانى یەکەمى بلوز لەم وەرزەى پریمەرلیگ .
دوای ئەوەى لەسەرەتاى وەرزدا پۆچەتینۆ پۆستى راهێنەرایەتى یانەى چێڵسى ئینگلیزى وەرگرت و ئیدارەى یانەکەش پاڵپشتى تەواوى بیرۆکەو پلانەکانیان کرد و چەند ئەستێرەیەکى بەتوانایان گواستەوە بۆ بلوز ، بەڵام لەسەرەتاى وەرزەوە یانەکە دووچارى سەختى قورس هات و ئەنجامەکان زۆر خراپ بوون ، بەڵام دواتر و لە نیوەى دووەمى خولى پریمەرلیگ ، چێلسى جیاواز دەرکەوت و یەکێک بوو لە یانە زلهێزەکان سەرەڕاى ئەوەى لە مانگى یەکى ئەمساڵەوە یەکێکە لەو چوار یانەیەى زۆرترین خاڵى کۆکردەوە بەڵام ریزبەندى کۆتایی خولى نایابی ئینگلیزى پۆچەتینۆى ناچارکرد و بەڕێکەوتنى نێوان هەردوو لا گرێبەستەکەیان کۆتایی پێ بهێنن ، پارساڵ یانەى چێلسى کەوتە دووڕیانێکى تاریک و تەنانەت لە خولى ناوخۆی ووڵاتەکەى پلەى دوانزەهەمى دەستەبەرکرد ، لەم وەرزەدا یانەى چێلسى بەسەرکردایەتى پۆچەتینۆ پێگەى شەشەمى خولى نایابی ئینگلیزى دەستەبەرکرد بە کۆکردنەوەى 63 خاڵ و سەرکەوتنى بۆ یەکێک لە خولە ئەوروپییەکان دەستەبەرکرد بەڵام ئیدارەى یانەکە ئەنجامەکانیان بەدڵ نەبوو ، هەربۆیە زوو دوای کۆتایی هاتنى خولى ناوخۆى وڵاتەکە بەڕێکەوتن و راوێژ ، راهێنەرەکە و چێلسى دەستبەردارى یەکتربوون لە پێناو ئەوەى راستەوخۆ پۆچەتینۆ ستامفۆرد بریچ جێهێڵێـت، لەم وەزەدا راهێنەرە ئەرژەنتینیەکە لە 51 یاریدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان سەرکردایەتى یانەى چێڵسی کرد و لەو ژمارەیەش  27 بردنەوەى دەستەبەرکرد ، لە 10 یاریشدا یەکسانبوو ، 14 جاریش تیپەکەى رووبەڕووى شکست بوەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP