31 ى ئاب مێرکاتۆ دەوەستێ !

وەرزش
14:22 - 2024-08-29

31 ى ئاب مێرکاتۆ دەوەستێ !
ئاکۆ بیبانى
دواین سەعاتەکانى مێرکاتۆیە ، ئەستێرە گەورەکان بەدوای یانەى دڵخوازىیان دەگەڕێن ، یانەکانیش وێڵى ئەویاریزانانەن  کە  پێکهاتەى تیپەکانیان پێویستیان پێیانە ، لەم مێرکاتۆیە بازاڕی گواستنەوەى یاریزانان جمەى دەهات ، چەندین بۆندى گەورە ئەنجام درا .
مێرکاتۆ بەرەو دواین ساتەکان هەنگاو دەنێت ، یاریزانان و یانەکان لە هاوکێشەیەکى قورس و دانوستاندان ، ئۆفەرى یانەکان زۆرن یاریزانەکانیش بەدوای سوودى گەورەى دارایی دەگەڕێن! جگە لەوەى بەشێک لە یاریزانەکان پارە وەلا دەنێن و بە دوای خەونەکانیان رێگا دەگرن .
خولى یانەکانى ئینگلتەرا کە زۆرترین بڕە پارەی لە گواستنەوەى یاریزانان خەرجکردوە کە بەهاکەى  2 ملیار و 130 ملیۆن یۆریە رۆژى شەممە 31 ى ئاب سەعات یەکى بەرەبەیان دەرگاى هاتن و چوونى یاریزانان بەتەواوى دادەخرێت .
لە ئیسپانیاش هێشتا جموجۆڵى گواستنەوەى یاریزانان ماوە یێ دەچێت لەم 48 سەعاتەى داهاتوودا سوپرایزى گەورە ڕووبدات بە تایبەت یانەى ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا کە هەردوو یانە بە دوای ئەندازیارێکى هێڵى ناوەند وێڵن ، پێ دەچێت بتوانن یاریزانى نوێ بگوازنەوە بەتایبەت یانەى شاهانە ، لە خولى یانەکانى ئیسپانیا بەهەمان شێوەى پریمەرلیگ لە 31 ئاب و سەعات یەکى بەرەبەیان مێرکاتۆ دادەخرێت ، تاکو ئێستا یانەکانى ئیسپانیا 524 ملیۆن یۆرۆیان لەگواستنەوەى یاریزانان خەرجکردوە .
 هەرسێ خولى ئیتاڵى و فەرەنسى و  ئەڵمانیش کە تاڕادەیەک گواستنەوەى یاریزانان ڕووى داوەو چاوەڕوان دەکرێت بەشێک لە بۆندەکان لەم چەند سەعاتە یەکلاى بکرێتەوە ، لەوێ دەرگاى مێرکاتۆ سبەى هەینى دادەخرێت ، لە بۆندس لیگا سەعات 7 ى ئێوارەو لە سیریا ئەیش 9 ى شەو لە لیگاوەنیش 12 ى شەو .

تەنها خول بمێنێتەوە کە هێشتا ماوەیەکى زۆرى ماوە بۆ داخستنى دەرگاى مێرکاتۆ ئەویش خولى رۆشنى سعودییە پێ دەچێت سود لە ماوەى مێرکاتۆ وەربگرێت زۆرترین یاریزان پەلکێش بکات بەتایبەت ئەو یاریزانانەى کێشە لەگرێبەستەکانیان هەیە و لە مێرکاتۆی ئەوروپا یەکلاى نەکراوەتەوە ، رۆشنى سعودى تاکو ئێستا زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆى لە گواستنەوەى یاریزانان خەرجکردوە رۆژى  6 / 10 دەرگاى مێرکاتۆ بەتەواوى لەوێش دادەخرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP