تۆنى کروس پلانەکانى ریاڵ مەدریدى هەڵوەشاندەوە

وەرزش
11:52 - 2024-05-25

تۆنى کروس پلانەکانى ریاڵ مەدریدى هەڵوەشاندەوە
تۆنی کروسی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید، پلانێکى یانەی شاهانەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ڕۆژی ماڵئاواییکردنی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ .
تۆنى کروس بە شێوەیەکى ڕەسمى رایگەیاند : دوای یارییەکانى یۆرۆ راستەوخۆ واز لە تۆپى پێ دەهێنێت ، ئەمشەویش دواین یارى خۆى لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدات ، پلانەکەى یانەى شاهانە بەجۆرێک بوو یەکێک لە جوانترین مەراسیمەکانى ماڵئاوایی بۆ رێکبخرێت بەڵام یاریزانە ئەڵمانیەکە ڕەتیکردەوە و داوای کردوە تەنها ماڵئاواییەکى سادەبێت، لافیتەیەکى گەورە دەربارەى تۆنى لە نێو هاندەرانەوە دەردەکەوێت و  پلانەکەش بەو جۆرە دەبێت  ئەمشەو لەدواساتەکانى یارى نێوان ریاڵ مەدرید و ریاڵ بێتس، بێژەرى ناوخۆى یاریگا ، داوای گۆڕانکارى كروس دەکات و چەپڵەرێزان دەکرێت ، ئاهەنگە لەسەر داوای تۆنى زۆر سادە دەبێت ، بەڵام لە ژوورى جل گۆڕین ئاهەنگێکى دیکەى بۆ سازدەکرێت بەبێ ئەوەى کامێراکان ئامادەبن   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP