ئەمشەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەئامادەبوونی پتر لە 80 ھەزار ھاندەر دەڕازێندرێتەوە

وەرزش
15:42 - 2024-05-25

ئەمشەو سەعات 10 بەکاتی ھەرێمی کوردستان .. لەکۆتا جەولەی رکابەریەکانی لالیگا و لەھەفتەی 38 ی خولەکەدا , یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەئامادەبوونی پتر لە 80 ھەزار ھاندەر دەڕازێندرێتەوە و کۆتا یاری وەرزەکە لەنێوان ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ریاڵ بێتیس ئەنجام دەدرێت... ئەم دیدارە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە بەوپێیەی قەڵای شاھانە پاڵەوانی خولەکەیە و لەئێستادا خاوەنی 94 خاڵە و کارلۆ ئەنچیلۆتی مەشقدەر خواستی ئەوەیە سێ خاڵی کێبرکێکە لەبەرامبەر بێتیس بەدەست بھێنێت و بەکۆی 97 خاڵ کۆتایی بەم گەشتەی خولی ئیسپانیا بھێنێت , ئەمەش لەکاتێکدا یانەی ریاڵ بێتیس خاوەنی 56 خاڵە و دەیەوێت بە ھەبوونی سێ خاڵی نوێ خۆی لەپێگەی حەوتەم جێگیر بکات و خۆیشی لەریاڵ بێتیسی شەشەم نزیک بکاتەوە.. گرنگیەکی دیکەی ئەم دیدارە ئەوەیە کە دوا دیداری تۆنی کڕووسە و ئەستێرە ئەڵمانییەکە کۆتا رکابەری خۆی لەگەڵ قەڵای شاھانە ئەنجام دەدات و بۆ دواجار نمایشەکانی خۆی پێشکەشی شاھانەییەکان دەکات .. لەپێناو ماڵئاوایی کرۆسیش 80 ھەزار ھاندەر لەیاریگادا ئامادە دەبن کە 76 ھەزاریان پۆشاکی سپیان پۆشیووە , بریاریش وایە مەراسیمێکی تایبەت بۆ ماڵئاوایی و ڕێوڕەوێکی ڕێز لێنانی غەمبارانە بۆ دوا دیدار و کۆچی تۆنی کڕووس لەنێو خاکی بێرنابیۆ ڕێکبخرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP