یانەی نەسڕ چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئێدەرسۆن

وەرزش
16:19 - 2024-05-27

بێگومان لەگەڵ ھاتنی ماوەکانی مێرکاتۆ و بازاری گواستنەوەی یاریزانان ھەواڵ و دەنگووباسەکانی سعوودیە میدیاکانی جیھان دەتەنن , لەگرنگترین ھەواڵدا یانەی نەسڕی سعوودی پاش گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ و برۆزۆڤیچ و تالیسا , لەئێستادا دەیەوێت پێگەی گۆڵی تیپەکەی بەگۆڵپارێزێکی جیھانی و خاوەن متمانە قایمتر بکات , رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە , یانەی نەسڕ خوازیارە بەگواستنەوەی ئێدەرسۆنی بەرازیلی و ئامانجی ئەوەیە لەبری دەیڤید ئۆسپینا , ئەرکی پاراستنی گۆڵەکەی بە ئێدەرسۆن بسپێرێت , بۆ ئەو مەبەستەش یانە سعودیەکە ئۆفەرێکی بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ رادەستی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە تاکوو دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی بێت , بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەکی بەریتانی , ئێدەرسۆنی 30 ساڵان دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر شین نوێ بکاتەوە و وەرزێکی دیکەش لەگەڵ کەتیبەکەی گواردیۆلا بەردەوام بێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP