چاڤى ئامادە نییە لەگەڵ بارسێلۆنا دانيشتن بكات

وەرزش
11:50 - 2024-05-28

لە هەینى رابردوەوە یانەى بارسێلۆنا کۆتایی هاتنى ئەرکى راهێنەرایەتیکردنى یانەکەى لە لایەن چاڤى هێرناندێزەوە راگەیاند، وە زۆرێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، هانسى فلیکى ئەڵمانى، نزیکە لە وەرگرتنى ئەو پۆستە، هەروەها ئیدارەى یانەکە دەیانەوێت دواین دانیشتن لەگەڵ چاڤى تەمەن 44 ساڵان ئەنجام بدەن.

رۆژنامەى موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردۆتەوە: بەرپرسانى یانە کەتەلۆنیەکە بە نیازن، ئەمرۆ یاخود سبەى،  دانیشتنێک لەگەڵ چاڤى و ستافەکەى ساز بکەن و گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیان بکەن لەگەڵ بلوگرانا، بەڵام هەرزوو چاڤى راهێنەر رایگەیاندوە: ئامادەى کۆبونەوەکە نابێت.

سەرچاوەى هەواڵەکە ئاماژەى بەوەش کردوە: لە جێی راهێنەرەکەى پێشووى بارسێلۆنا، ئەوا فێرناندۆ سۆلاناسى بەرێوەبەرى کارەکانى و یەکێک لە پارێزەرەکانى ئامادە دەبێت، کۆبونەوەکەش سەبارەت بە شایستە داراییەکانى چاڤى هێرناندێز و ستافەکەى دەبێت، وە راهێنەرەکە بە بەڕێوەبەرى کارەکانى وتوە هیچ برە پارەیەکى ناوێت، بەڵام تەواوى ستافەکەى داواى شایستە داراییەکانیان کردوە.

بەپێی هەواڵەکەى رۆژنامەى موندۆ دیپۆرتیڤۆ، موچەى تەواوى ستافى هونەرى و تەکنیکى یانەکە، دەبێتە بەربەستێکى گەورە لە بەردەم خەزێنەى یانەى بارسێلۆنا بۆ وەرزى داهاتوو.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP