هانسی فلیک بوو بە راهێنەرى نوێی یانەى بارسێلۆنا

وەرزش
15:16 - 2024-05-29

هانسى فلیکى ئەڵمانى و تەمەن ٥٩ ساڵان، بوو بە راهێنەرى نوێی یانەى بارسێلۆنا و بە شێوەیەکى رەسمى لە لایەن یانەکەوە راگەیەندرا، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردۆتەوە: فلیکى ئەڵمانى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى بارسێلۆنا واژۆکردوە و بۆندەکەى تا هاوینى ساڵى ٢٠٢٦ دەبێت، فابریزۆ رۆمانۆ ئاماژەى بەوەش کردوە: لە ئایندەیەکى نزیکدا بەرپرسانى یانە کەتەلۆنیەکە، کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ هانسی فلیک و ستافەکەى ساز دەکەن، تا پلان بۆ مێرکاتۆى هاوینە دابرێژن.
هانسى فلیک لە رابردوودا راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى ئەڵمانیای کردوە و دیارترین ئەو یانانەى ئەرکى مەشقدانەوەیانى لە ئەستۆ گرتوە، یانەى بایرن میونشن و هۆفنهام و رید بۆڵ ساڵزبۆرگە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP