ئینتەر میامى هاوڕێیەکى نزیکى لیۆنێل مێسی دەگوازێتەوە

وەرزش
15:19 - 2024-05-29

لە ئێستادا یانەى ئینتەر میامى ئەمریکى، دەیەوێت هاوشێوەى یانەکانى خولى رۆشنى سعوودى، ئەستێرە و یاریزانە ناودارەکانى ئەوروپا و جیهان پەلکێشى ریزەکانى بکات، لە نوێترین هەواڵدا، کە رۆژنامەکانى ئەرژەنتین و جیهان تیشکیان خستۆتە سەرى، کەوا بەرپرسانى یانەى ئینتەر میامى لە هەوڵدان تا هاوڕێیەکى نزیکى لیۆنێل مێسی لە بازارى گواستنەوەى هاوینەدا بگوازنەوە، رۆژنامەکان ئەوەشیان ئاشکراکردوە: ئانخێل دى ماریا ئامانجى یانەکەیە و دەیانەوێت بەهۆى ئەو یاریزانە تەمەن ٣٦ ساڵانەوە لیۆنێل مێسی لە یانەکەدا هەست بە دڵخۆشی بکات و هەروەها رکابەرى زیاتر و سەختتر لەسەر نازناوەکان بکەن.
ئانخێل دى ماریاى ئەرژەنتینى، لە ئێستادا بە بەرگى یانەى بەنفیکاوە یاریی دەکات و لەم هاوینەدا گرێبەستەکەى کۆتایی دێت و بژاردەى وەرزێک نوێکردنەوەى لەگەڵە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، یاریزانەکە و یانە ئەمریکیەکە گەیشتونەتە رێککەوتن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP