کارلۆ ئەنچیلۆتی : چامپیۆنس لیگ دەبەینەوە,

وەرزش
12:13 - 2024-06-01

پێش دیدارەکەی ئەمشەویان بەرامبەر یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا, کارلۆ ئنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و باسی لە تاکتیک و پلانکانی قەلأی شاهانەکرد, ئەنچیلۆتی رایگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ لە پێناو بەرزکردنەوەی چامپیۆنس لیگی ١٥ هەم و دەیانەوێت سەرکەوتن بەسەر دۆرتمۆنددا بنووسنەوە, ئەنچیلۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەشدا کە رکابەرەکەیان یانەیەکی ئاسان نیە و پێویستی بە هەوڵ و ماندوو بوون و ڕێکخستنی پێکهاتەی شاهانەیە تاکوو بتوانن بیبەزێنن, لە درێژەی قسەکانیدا کارلۆ ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە کاروانی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێـت بەڵام تاکوو چامپیۆنس لیگێکی دیکە نەباتەوە ئەوا هەرگیز وازناهێنێـت, ئەمشەو سەعات ١٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای وێمبێڵی وڵاتی ئینگڵتەرا یاری فایناڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP