پاڵپشتییەکانى (ی ن ك) بۆ وەرزشکاران لە دواى پرۆسەى ئازادییەوە

وەرزش
13:01 - 2024-06-01

پاڵپشتییەکانى (ی ن ك) بۆ وەرزشى کەرکوک لە دواى پرۆسەى ئازادییەوە

هەڵوێست زوهێر 

(ی ن ك) ئەو حزبەیە بە هاوکاریکردنی بۆ تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە حزبەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە، هیچ کات جیاوازی لە نێوان نەتەوە و ئاینەکاندا نەکردوە، بۆیە هەموان بە حزبی خۆیانی دەزانن، هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەسەر دەستی ژمارەیەک گەنج، بە گرنگەوە لە گەنجان و وەرزشکارانی روانیوە، بەردەوام هاوکاریان بوە و دەستی هاوکاری بۆیان درێژکردوە، 

لە دوای پرۆسەی ئازادیەوە یەکێتی خوێنی نوێی هێنایە پێشەوە، کادیری گەنج و بەتوانای هێنایە ناو جومگە وەرزشیەکانەوە، ژێر خانی وەرزشی یانەکانی بوژاندەوە، هۆڵ و مەلەوانگە و یاریگای بۆ تەواوی یانەکانی شارەکە دروست کرد، پاس و ئۆتۆمبێلی بۆ یانەکانی نەتەوەکانی دیکە دابین کردوە و سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی پەیڕەو کردوە، پاڵپشتی و پشتیوانی لەسەرجەم یاریزانان و پاڵەوانان دەکرد، تا بەشداری لە پاڵەوانێتیە دەرەکیەکان بکەن و خەونەکانیان بەدی بهێنن، تەنانەت کۆمەڵگای وەرزشی لە گوند و ناحیەکانی کەرکوک دروست کرد، هاوکاری مادی و مەعنەوی تیپە میللیەکانی شارەکەی کردوە و ئەوانیش بونە بە بڕبڕەی پشتی یەکێتی،

 هەموو ئەمانەش هۆکارن تا وەرزشکارانی کەرکوک و تەواوی شارو شارۆچکەکان، ی ن ك بە حزبی راستەقینەی خۆیان بزانن و نازناوی حزبی وەرزشکارانی پێ ببەخشن، لە ئێستاشدا یەکێتی بەهزر و تواناکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کە گەنجە و خولیای بۆ وەرزشکردن هەیە، دەیانەوێت خزمەتی زیاتر بە گەنجان و وەرزشکاران بکەن، چونکە هەر گەنجە دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و ئایندەش هەر بۆ گەنجان دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP