كيليان ئيمپاپێ لە ئۆلۆمپیاد دوورخرایەوە

وەرزش
12:33 - 2024-06-03


كيليان ئيمپاپێى فەرەنسى و هێرشبەرى یانەى پاریس سانجیرمان بەشدارى لە یارییەکانى ئۆڵۆمپیادى 2024 ى پاریس ناکات و تێرى هێنرى راهێنەر ناوى لە لیستەکە نەچەسپاندووە ، تێرى هێنرى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئۆلۆمی فەرەنسا باسى لەوەش کردوە کە قسەى لەگەڵ کەسێک لە ریاڵ مەدرید کردوەو دڵنیابوەتەوە لەهەموو شتێک !  بەڵام باسى لە ناوەڕۆکى قسەکان و ئەو کەسەش نەکردوە کە زانیارییەکانى پێ داوە ،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئاسکە رەشەکە بۆتە مەدریدى .
پاش بوونی دەنگوباسێکی زۆر سەبارەت بە وادەی گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان , فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای کردووە کە ھەموو دڵەڕاوکێیەک کۆتایی ھاتووە و مباپێ یاریزانی نوێی قەڵای شاھانەیە , لەدرێژەی بڵاوکراوەکەیدا فابریزیۆ ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەر ھەیە ھەفتەی داھاتوو بۆندی گواستنەوەی مباپێ لەسەرۆکایەتی ریاڵ مەدریدەوە و رابگەیەندرێت و بەرەزامەندی یانە پاریسیەکەش , کیلیانی 25 ساڵان لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئامادەبوونی نزیکەی 85 ھەزار ھاندەر بە ئامادەبووان بناسێندرێت
رياڵ مەدرید جیاکارییەکى مێژویی دە بەخشێت بە کیلیان ئیمپاپێى فەرەنسى و کریستیانۆ رۆناڵدۆى ئەفسانەى یانەکەش تێدەپەرێنێت .
ریاڵ مەدرید ئامادەیە ساڵانە بڕى 15 ملیۆن یۆرۆ ببەخشێت بە ئەستێرەکە فەرەنسیەکە بەدەر لەوەش مافی لەسەدا هەشتاى وێنەکانى وەردەگرێت کە ئەمەش رێژەیەکى بێ وێنەیە و بەهیچ یاریزانێک نەدراوە تەنانەت پێش کریستیانۆ رۆنالدۆش دەکەوێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP